بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەنج پشدەری رۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری کۆچبەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند: حەوتەی رابردوو ٧٠ کۆچبەر لە دوورگەی بۆدروم لە تورکیا بەرەو یۆنان بەرێککەوتن، لە رۆژی سێشەممە ئەو کۆچبەرانە شوێنی جوگرافی بەلەمەکەیان بڵاوکردەوە کە بەسەلامەتی ئاوی یۆنانیان تێپەڕاندووە.
پشدەرى وتیشی: دوای ئەوە بەلەمەکە دیار نەماوە و رۆژی پێنج شەممە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ئیتاڵیا، دەرکەوتووە کە بەلەمەکەیان نوقوم بووە، لە ئەنجامدا ٦٠ کەسیان خنکاون.
راشیگەیاند، لەو ژمارەیە ٣٥ کۆچبەریان کوردن، ئەوانەی دیکە ئێرانی و ئەفغانین، ١٠ کەسیش رزگارکراوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.
٧٠ کۆچبەری هەڵگرتبوو؛
بەلەمێک لە ئاوەکانی ئیتالیا ژێرئاوکەوت/ زۆربەی خنکاوان کوردن
بەھۆی ژێرئاکەوتنی بەلەمێک کە ٧٠ کۆچبەری ھەڵگرتبوو لە ئاوەکانی ئیتاڵیا ٦٠ کۆچبەریان خنکان کە ٣٥ یان کوردن.
News ID 50606
Your Comment